تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك، زۆرێك له زانیارییه ههستیارهكانی بهكارهێنهرانی دهشارێتهوه، بهڵام ئهو زانیاری و داتایانه لهلایهن خۆیهوه بۆ مهبهستی دیكهی رێكلام و بازرگانی بهكاردههێنێت.

وهك سایتی "بزنس ئینسایدهر" بڵاویكردووهتهوه، دهڵێت: "فهیسبووك وای نیشاندهدات ئهو زانیارییانهی وهرییاندهگرێت گرنگ نین، وهكو خولیا و ئارهزوو، یان هاندهری چ یانهیهكی وهرزشی، یاخود چ كتێبێكت بهلاوه پهسهنده و سهیری چ جۆره فیلمێك دهكهی".

بهڵام زانیارییه ههستیارهكانی وهكو داهات، ئهو چێشتخانانهی سهردانییان دهكهی، لهگهڵ بوونی كارتی دراوی ئهلیكترۆنی ناپرسێت.

لهگهڵ ئهوهی فهیسبووك ئهو زانیارییانه گرنگانهی تایبهت به بهكارهێنهرانی دهستكهوتووه و كۆی كردوونهتهوه، بهڵام لهلای خۆی دهیانپارێزێت و بڵاوییان ناكاتهوه.

جێفریی چێستهر، بهڕێوهبهری جێبهجێكاری سهنتهری دیموكراتی دیجیتاڵی دهڵێت: "فهیسبووك راستگۆ نییه، ئهو تۆڕه به دهیان بهڵكو به ههزاران زانیاری له سهرچاوهی جیاجیاوه كۆدهكاتهوه، بهڵام لای خۆی دهیانپارێزێت و بۆ كاری بازرگانی و رێكلامهكان بهكارییاندههێنێت".



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...