لە داھاتوویەکی نزیکدا، تایبەتمەندیی پەخشی ڕاستەوخۆی دەنگی، بۆ سەرجەم بەکارھێنەرانی فەیسبووک بەردەست دەبێت.
دوێنێ سێشەممە 20/12/2016، کۆمپانیای فەیسبووک ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، تایبەتمەندیی پەخشی ڕاستەوخۆی دەنگی، بۆ براند و کەناڵە جیھانییەکان و سەرجەم بەکارھێنەرانی فەیسبووک بەردەست دەبێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی، لە سەرەتای ساڵی 2017، تایبەتمەندیی پەخشی ڕاستەوخۆی دەنگی، بۆ سەرجەم بەکارھێنەرانی فەیسبووک بەردەست دەبێت، یەکەم شوێنیش کە ئەم تایبەتمەندییە تاقی بکاتەوە، کەناڵی (بی بی سی)ی بەریتانی دەبێت.
ماوەیەک پێش ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندیی پەخشی ڕاستەوخۆی ڤیدیۆیی بۆ سەرجەم بەکارھێنەرانی فەیسبووک بەردەست کرد، کە تا ئێستا بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە.
سه رچاوه : پاسنيوز
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


