بەشێوەيەکی فەرمی و لە چەند رۆژی رابردوو، بەرنامەی مەسنجەرەکەی فەيسبوک کە تايبەتە بە پەيوەندی کردن بۆ سيستمی کارپێخەری ئەندرۆيد نوێکرايەوە بە کۆمەڵێک تايبەتمەندی ناوازەوە.

بە نوێکردنەوەی مەسنجەر، فەيسبوک زياتر گرنگی داوە بە لايەنی ڤيديۆ، کە کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ و بەهێزی بۆ زيادکردووەو تەنانەت هەندێکيشی لە سيستمی ئای ئۆ ئێسدا بوونی نييە.

تايبەتمەندييەکانيش ئەمانەن:

- سەيرکردنی ڤيديۆ بەو کوالێتييەی بەکارهێنەر مەبەستيەتی.
- سەيرکردنی ڤيديۆ بەدەر لە بەرنامەی فەيسبوک.
- بەرزکردنەوە (Upload) کردنی ڤيديۆ بە کوالێتی ئێچ دی (HD).
- داگرتن (Download) ـکردنی ڤيديۆ.

ئەو بەکارهێنەرەی مەسنجەرەکەی نوێ نەکراوەتەوە دەتوانێت لە رێگەی پلەی ستۆرەوە ئەو کارە بکات و بەرنامەکەی نوێ بکاتەوە، وەک ئاماژەشی پێدراوە تەنيا تايبەت بە سيستمی ئەندرۆيد واتە گەلاکسی و سۆنی و ئێڵ جی و ئێچ تی سی و هواوی و شاومی و چەندانی ديکە.ش.
خەندان


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...