دوای نزیکەی ساڵێک لە زیادکردنی پەخشی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە تایبەتمەندی پەخشی دەنگی ڕاستەخۆ بۆ فەیسبووک زیاد دەکات.
تایبەتمەندییەکە لە سەرەتادا بەشێوەی ئەزموونی بۆ ژمارەیەک میدیا و ڕاگەیاندنکاری وەکو ئاژانسی بی بی سی بەردەست دەکرێت.
لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە تەنها بۆ مۆبایلە ئایفۆن و ئەندرۆیدەکان بەردەستە. بەکارهێنانی هاوکاتی بەرنامەی دیکە لە ئایفۆندا دەبێتە هۆی وەستانی پەخشە ڕاستەوخۆکە بەڵام لە ئەندرۆیددا کاریگەری نابێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی فەیسبووک لە ساڵی داهاتوودا تایبەتمەندییەکە بۆ ژمارەیەکی زیاتر لە بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...