تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، چەندین تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت، کە لەوانەیە تا ئێستا ھەموویانت نەزانیبێت. تایبەتمەندییەکی شاراوەی فەیسبووک بۆ ئەو کەسانە ھەیە، کە دەیانەوێت وێنەی جووڵاوی خۆیان لەسەر ھەژماری تایبەتی خۆیان دابنێن، ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی فەیسبووک. بۆ ئەوەی وێنەیەکی جووڵاوی خۆت، لەسەر ھەژماری فەیسبووکەکەت دابنێیت، سەرەتا کلیکێک لەسەر شوێنی گۆڕینی وێنەی پڕۆفایلەکەت بکە،

پاشان کلیک لەسەر (Take a New Profile Video) بکە، ئینجا کورتە ڤیدیۆیەکی خۆت تۆمار بکە و لەسەر پڕۆفایلەکەتی دابنێ.


تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دەژمێردرێت، بەرپرسانی ئەو تۆڕەش، بەردەوام گۆڕانکاری لە فەیسبووکدا دەکەن و تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری نوێیی تێدا زیاد دەکەن.

کاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...