
بڵاوبوونەوەی گرتەيەک لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان دەنگۆی زۆری دروستکردووەو مەترسی لەسەر مەسنجەرەکەی فەيسبوک زياد کرد کە مانگانە زياد لە يەک مليار کەس بەکاريدەهێنێت.
گروپێک کە کاريان توێژينەوەو گەڕانە بەدوای لايەنی ئاسايش و پاراستنی بەرنامە تەکنەلۆژييەکان، لە ڤيديۆيەکياندا خاڵێکی لاوازی مەسنجەرەکەی فەيسبوکيان ئاشکراکرد کە دەتوانرێت هەژمارەکانی ناو ئەو بەرنامەيەی پێ هاک بکرێت و لە رێگەوە نامەی پێ بنێردريت و رەشيشبکرێتەوە.
ڤيديۆی هاککردنەکە
ئەو گروپەش خاوەن بلۆگەری خۆيانن لە تۆڕی ئينتەرنێت بەناوی (Check Point)، هەر لەوێشەوە وردەکاری و چۆنيەتی هاککردنەکەی هەژماری فەيسبوک مەسنجەريان بڵاوکردووەتەوە.
هەرچەندە تا ئێستا فەيسبوک بەياننامەی لەسەر ئەو جۆرە هاککردنە بڵاونەکردووەتەوە بەڵام بەردەوام لە رێگەی بەشی سەنتەری يارمەتيدانی کۆمپانياکەوە بانگەشی بۆ سەرجەم گروپ و لايەنە تەکنەلۆژييەکان کردووە لەکاتی دۆزينەوەی هەر هەڵە و کێشەيەک لە فەيسبوکدا دەتوانن لە بەرانبەر وەرگرتنی بڕە پارەيەکی باش ئەوان ئاگادار بکەنەوەو چارەسەری بکەن.
خەندان - سەربەست نەجمەدين

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""