زۆرکەس ھێڵی ئینتەرنێتی سنوورداری ھەیە و ئەوەش وادەکات سنوورێک بۆ ئەو کارانە دابنێت لەسەر ئینتەرنێت ئەنجامیان دەدات. یەکێک لەو کێشانەی زۆربەی کات بۆت درووست دەبێت پەیوەندیکردنی ڤیدیۆییە بە ھێڵێکی سنووردار و نازانیت چۆن کەمترین بڕی ھێڵەکەت سەرف بکەیت، شارەزایان سێ جۆر خزمەتگوزاری پەیوەندی ڤیدیۆییان تاقیکردۆتەوە و ئەوانیش (فەیس تایم، سکایپ، وەتس ئاپ) بوون.
دوای تاقیکردنەوە و قسەکردن بەو ٣ تۆڕە بۆماوەی ٤ خولەک دەرکەوتووە کە فەیس تایم کەمترین بڕی ھێڵی سنووردار سەرف دەکات، فەیس تایم تەنھا ٨.٨ مێگابایتی ویستووە بۆ ئەو ماوەیە و سکایپ و وەتس ئاپیش ١٢.٣ و ١٢.٧٤ مێگابایتیان ویستووە، ھەربۆیە ئەگەر ویستت بە ڤیدیۆ لەگەڵ یەکێکدا قسەبکەیت ئەوا فەیس تایمی ئەپڵ باشترینە.
کاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


