کۆمپانیایەکی کۆکردنەوەی زانیاری ئەلکترۆنی لە ڕوسیا بەناوی"Elcomsoft" ئاشکرایکردووە موبایلەکانی ئایفۆن لیستی پەیوەندیە ئەنجامدراوەکان دەنێرێت بۆ هەڵگرتنی بەشی زانیاریەکان لە کۆمپانیای ئەپڵ . زۆربەی جار لە کاتی ناردنی زانیاریەکان بەکارهێنەری لێ ئاگادار ناکرێتەوە، بەتایبەتیش ئەگەر"iCloud" ئیشبکات . ئەو کۆمپانیایە لە نوسینێکیان لەسەر ماڵپەڕی رەسمی خۆیان ئاشکرایانکردووە، زانیاریەکان پێکهاتووە لە پەیوەندیە کراو و هاتووەکان
و کات و بەرواری ئەنجامدانیان و چەندین زانیاری دیکە دەنێردرێت بۆ بەشی هەڵگرتنی زانیاریەکانی کۆمپانیای ئەپڵ . کۆمانیای ئەپڵ لە توانایدا هەیە زانیاریەکان بۆماوەی ٤ مانگ هەڵبگرێت و پێشکەشی دەزگا هەواڵگریەکانی بکات، لە توانایدا هەیە کۆدی هەموو نامەکان بکاتەوە . کۆمپانیای ڕوسیەکە ئاشکراشی کردووە لەدواین ئەپدەیتی کۆمپانیای ئەپڵ"iOS 10" پەیوەندیەکان لەگەڵ بەرنامەی "ڤایبەر و واتس ئەپ و سکایپ" بەهاوکاری Apple CallKit تێکەڵکراوە و هەموی یەک سەرچاوە بەکاردەهێنن و دواتر لە "ئای کلاود" هەڵدەگیرێت .
کۆمپانیا ڕوسیەکە لە ڕێگەی بەرنامەی تایبەت بەخۆی "Phone Breaker" توانیوەیەتی چۆنێتی هەڵگرتنی زانیاریەکان ئاشکرابکات کە لە ڕێگەی "Cellebrite" ئیسرائیلی و دەزگا هەواڵگریەکان ئەنجامدەدەرێت .
کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی یەکێک لە بەڵگە و بڵاوکراوەکان ..
کاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


