
لە چەند رۆژی رابردوو، بەشێوەيەکی فەرمی بەرنامەی ڤايبەر بۆ هەردوو سيستمە کارپێخەرەکەی مۆبايلە زيرەکەکان نوێکرايەوە کە ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بوون.
نوێبوونەوەی بەرنامەکەش بۆ ڤێرژنی ٦،٥ لە ئەندرۆيد و ٦،٥،١ بۆ ئای ئۆ ئێس، چەند گۆڕانکارييەکی تيادا ئەنجامدراوە کە لە گرنگترين ئەو گۆڕانکارييانەش ئەمانەن:
- زيادکردنی ستيکەری جوڵاو و پێشکەوتوو، ئەويش دوو شێوازی هەيە (بێبەرانبەر، پارە).
- پاشەکەوتکردنی وێنە و ڤيديۆکان بۆ ناو فۆڵدەری ڤايبەر. (پێشتر لەکار کەوتبوو)
- هاوبەشپێکردنی وێنە و ڤيديۆکانی ڤايبەر بۆ بەرنامە کۆمەڵايەتييەکانی ديکە.
- زيادکردن و گەشەدان بە بەشی ئەکاونتی گشتی (Public Account) کە لە بنەڕەتدا وەک ئينستاگرام وايە، بەکارهێنەر دەتوانێت فۆڵۆوی هەژمارەکان بکات بەبێ ئەوەی زانيارييەکانی لەلايەن خاوەن هەژمارەکەوە دەربکەوێت کە گرنگترين ژمارە مۆبايلە، بەڵکو تەنيا ناو دەبينرێت.
ئەم نوێکردنەوەيەش بۆ زۆرينەی بەکارهێنەرانی ڤايبەر رۆيشتووە لە رێگەی بازاڕی ئاپ ستۆر بۆ ئای ئۆ ئێس و پلەی ستۆر و بازارەکانی ديکە بۆ ئەندرۆيد، ئەو بەکارهێنەرانەی نوێيان نەکردووەتەوە دەتوانن لە رێگەی گوگڵ يان بازاڕە ئەليکترۆنييەکانەوە ڤايبەرەکانيان نوێبکەنەوە.
xandan

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""
