لە دواهەوڵایان بۆ پەرەپێدانی ماسنجەر و زیادکردنی بەکارهێنانی ئەوبەرنامەیە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەیانەوێت چەند یاریەکی شاراوەی بۆ زیادبکەن . بەڕێکەوتن لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک لە ئێستادا تاقیکردنەوە لەسەر زیادکردنی چەند یاریەک دەکەن، کۆمپانیای "King.com" ی وەبەرهێنی یاری بەناو بانگی "کاندی کرەش" لەهەوڵی پەرەپێدانی یاری"Shuffle Cats Mini" دایە و لە نیوزەلەندا بۆ ماسنجەر زیادکراوە، کۆمۆپانیای "Big Viking" بەهەمانشێوە دەیەوێت یاریەکەی بۆ ئەوبەرنامەیە زیادبکات .

لە ئێستادا ماسنجەری فەیسبوک لە بەرنامەیەکی جاتکردن زیادترە و ژمارەیەک تایبەت مەندی زۆری تێدایە وادەکات دەست هەڵگرتن لە بەکارهێنانی قورس بێت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە فەیسبوک تایبەت مەندی وەڵامدانەوەی زیرەکی بۆ بەرنامەی ماسنجەر زیادکردووە و چەندین یاری و چالاکی خێزانیشی تێدایە دەتوانرین لێی سودمەند بین .

زیادکردنی یاریە خێراکان بۆ ماسنجەر دەبێتە سەرچاوەیەکی نوێی داهات بۆ ئەو کۆمپانیایەوە بڕێکی ئەو پارەیەی کۆمپانیاکان لە دابەزاندنی یاریەکە لەماسنجەرەوە دەستی دەکەوێت بۆ فەیسبوک دەگەڕێتەوە .

کاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...