
ئاسانترین و باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی بزانیت کە میمۆریەکەت ساختەیە یان نا . هەرگیز توشی ئەو حاڵەتە بویت کە وێنە و ڤیدیۆ تۆماربکەیت بەڵام کاتێك دەتەوێت سەیری بکەیتەوە وێنە و ڤیدیۆکان نەماون!؟ یان میمۆریەکەت قەبارەی کەمتر یان زیاتر لەو قەبارەیە بخوێنێتەوە کە لەسەری نوسراوە! ئەمە یەکێکە لە نیشانەکانی ساختەیی میمۆری. سەرەڕای جیاوازی لە نوسین و لۆگۆی کۆمپانیای بەرهەمهێن ، بەڵام ئەگەر بێت و هەست بە جیاوازیەکان نەکەیت چی دەکەیت؟
لە ڕێگای بەرنامەی SD Insight بۆ سیستەمی ئەندرۆید دەتوانیت زانیاری بەدەستبێنیت لەسەر میمۆریەکەت و بزانیت کە ساختەیە یان ڕەسەنە. بەکارهێنانی ئەم بەرنامەیە ئاسانە و لۆگۆ و مۆدێل و قەبارە و بەرواری میمۆریەکەت پێدەڵێت، بەڵام ئەگەر بێت و میمۆریەکە ساختە بێت ئەوە دەنوسرێت SD CARD IS INVALID هەروەها جیاوازی لە قەبارەدا دەبینیت. بۆ داگرتنت بەرنامە SD Insight تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە
تێبینی / بۆ داگرتنی بەرنامەکان کلیك لە ناوی بەرنامەکە بکە و بۆماوەی ٥چرکە چاوەڕوان بە ئنجا کلیك لە skip this ad بکە
ئا: ڕیڤان عبداللە
کاروان ئایتی

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""