لە داھاتوویەکی نزیکدا، ڤێرژنێکی نوێی سیستەمی ئەندرۆید، بەردەست دەبێت و بەکارھێنەرانی ئەو سیستەمەش، دەتوانن لێی سوودمەند بن. ئەمڕۆ شەممە 26/11/2016، کۆمپانیای گووگڵ، کە ئێستا خاوەنی سیستەمی ئەندرۆیدە، ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کراوە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، سیستەمی ئەندرۆید 7.1 کارا دەکرێت. دوای ئەم ڕاگەیاندراوەی کۆمپانیای گووگڵی ئەمەریکی، لەم بارەیەوە چەند ڕاپۆرتێکی تەکنۆلۆژی لە ماڵپەڕە

تەکنۆلۆژییە جیھانییەکاندا بڵاو کرانەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە 6/12/2016، سیستەمی ئەندرۆید 7.1 بەردەست دەبێت. ئێستا چەندین مۆبایلی زیرەکی کۆمپانیا جیھانییەکان لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کار دەکات و لە ھەموو سیستەمە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە، زیاتر بەکار دێت.

کاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...