کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، تایبەتمەندییەکی گرنگی بۆ پەخشی ڕاستەوخۆکەی زیاد کردووە، کە بەکارھێنەرانی سوودی لێ وەردەگرن.

ئەمڕۆ ھەینی 14/10/2016، کۆمپانیای فەیسبووک، گۆڕانکاری لە پەخشی ڕاستەوخۆکەی کرد، کە لەمەوپاش بەکارھێنەرانی دەتوان پەخشی ڕاستەوخۆی تایبەتیی خۆیان، بە تەلەفزیۆن ببینن.

ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی فەیسبووک، تەنیا لەسەر تەلەفزیۆنی ئەپڵ و کرۆمکاست کار دەکات، ئێستاش تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی IOS بەردەستە، کە دەتوانن پەخشی ڕاستەوخۆی خۆیان، بخەنە سەر یەکێک لەم دوو جۆرە تەلەفزیۆنە.

کۆمپانیای فەیسبووک بەڵێنی داوە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، ئەو تایبەتمەندییە بۆ بەکارھێنەرانی ئەندرۆیدیش زیاد بکات، بۆ ئەوەی ئەوانیش لەم تایبەتمەندییە نوێیە، سوودمەند بن


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...