ئەو کەسانەی مۆبایلە زیرەکەکان بەکار دەھێنن، زۆربەی کات لە شەودا تا بەیانی، مۆبایلەکانیان لە شەحن دادەنێن، کە ئەمەش کارێکی ھەڵەیە و مۆبایلەکانیان تێک دەدات.

ئەگەر مۆبایەکەل لە شەودا تا بەیانی لەسەر شەحن جێ بھێڵی، بەیانی کە ھەڵسایت شەحنی مۆبایلەکەت پڕ دەبێت، بەڵام ئەمە وا دەکات پاتریی مۆبایلەکەت زووتر تێک بچێت، ھەروەھا مەترسی بۆ تێکچوونی مۆبایلەکەشت زیاتر دەکات.

زیانێکی دیکەشی ئەوەیە، کە پێویستە ھەمووان لێی ئاگادار بن، لەوانەیە بەھۆی زۆری شەحنکردنەکەوە، مۆبایلەکەت بەرگەی نەمێنێت و تێک بچێت، یانیش لە ئەنجامی زۆر گەرمبوونی مۆبایلەکەت، ئاگر بگرێت.

بۆ خۆپاراستن لەم کێشانە، ھەروەھا بۆ ئەوەی تەمەنی مۆبایلەکەت درێژتر بێتەوە، لە شەودا مۆبایلەکەت لە شەحن دامەنێ و ئەو کاتانەی نەخەوتوویت مۆبایلەکەت لە شەحن دابنێ.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...