یاریکردن بە ئامێرە هۆشمەندەکان چ مۆبایل بێت یاخود تابلێت هۆگرێکى زۆرى هەیە و کۆمپانیاکانیش نەوەستاون لە گەشەپێدانی خۆشترین و بەهێزترین یارییەکان، لەو یاریانەیش کە خاوەن زۆرترین هەوادار بێت ئەو یارییانەیە کە بە شێوەی FPS کاردەکەن وەک شێوەی تەقەکەری کەسی یەکەم، هاوشێوەی ئەم وێنەیەی یاری بەنێوبانگى Modern Combat 5:
ئێمە لێرەدا پێنج خۆشترین و بەهێزترین یارییەکانت پێ دەناسێنین کە خاوەن زۆرترین هەوادارن و زۆرترین داگرتنیان هەیە لە کۆگا تەکنەلۆژییەکاندا، بەڵام بەداخەوە لەبەر بەهێزى و تێچوونیان هەندێکیان بە خۆڕایی نین بەڵام بێ خەم بن چونکە بە خۆڕایی و سەلامەتی بۆمان ئامادەکروون!
فەرموون لەگەڵ ٥ خۆشترین لەو یاریانەى کە بە شێوەى FPS کاردەکەن:
۱ـ oddworld stramgers:
یاریەکی یەکجار بەهێزی کراوە “Open World” بۆ ئامێرە ڤیدیۆیەکانی (Xbox و پلەی ستەیشن) بڵاوکراوەتەوە، تەنانەت بۆ سیستەمی (ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس)یش بڵاوکراوەتەوە، خاوەن گرافیکێکی ئامێری یاریە ڤیدیۆیەکانە! بۆ بەکارهێنانی چەکەکەت پێویستە شێوازی بینینی کامێراکەت بگۆڕی بۆ شێوەی FPS کە یاریکەر بە دوو شێوە دەتوانێت یاری بکات وەکو ئەم دوو وێنەیە:
یارییەکە لە کۆگاکاندا نرخی یەک دۆلارە بەڵام لێرەدا دەتوانن تەنها بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بەستەری خۆڕایی دایبگن، لەبەرئەوەى پەڕگەى یارییەکە بۆ سیستەمى وەگەڕخەرى IOS کێشەى هەیە بۆیە ئێمەیش نامانەوێت دایبنێن!
داگرتنی یاریەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەخۆڕایی کە نرخی فەرمی ۱$ دۆلارە:
۲ـ یاری بەناوبانگ Modern Combat بەشی سێیەم:
وەکو زۆربەتان ئاگادارن Modern Combat بەهۆى گرافیکە ناوازەکەی خاوەن زۆرترین داگرتنە له کۆگاکان و لەبەر بەهێزی یاریەکە زۆربەی بەشەکانی بە خۆڕایی نین، ئێمە لێرەدا بەشی سێیەمی یاریەکەتان بۆ دادەنێین و دەتوانن دایبگرن بە خۆڕایی بۆ هەردوو سیستەم IOS و ئەندرۆید.
۳ـ یاری بەناوبانگSniper Fury:
دەتوانین بڵێین بەهێزترین یاری جۆری نیشانە شکێنی جیهانە! بەهۆی ئەو گرافیکە ناوازە و چەکانەی کە لە یاریەکەدا بەکاربراوە، لە ماوەیەکی کەمدا زۆرترین هەواداری کۆمپانیای GameLoft یاریەکەیان داگرت و باشترین ئەستێرەیان پێدا! یارییەکە بە خۆڕاییە و بۆ هەردوو سیستەمی IOS و ئەندرۆید بەردەستە.
٤ـ Deer Hunter 2016:
یەکێکە لە یاریە هەرە بەناوبانگەکان، ساڵانە بەشێکی لێ بڵاو دەکرێتەوە و ئەمساڵیش نوێترین بەشی بەناویDeer Hunter 2016 بڵاوکرایەوە، گشت بەشەکانى یارییەکە سەرکەوتنێکی یەکجار زۆری بە دەست هێناوە، ئێوە لێرەوە دەتوانن نوێترین بەشى یاریەکە بۆ ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس دابگرن.
٥ـ یاریBlitz Brigade:
یاریەکی بە جۆشی خێرا و ئەکشنە و یەکێکە لە بەهێرترین یارییەکانى FPS، چیرۆکى یاریەکە بەکورتى بریتیە لەوەى کە لە گۆڕەپانێکدایت و بە هەڕەمەکی خەڵکانی تر دەپێکیت، لە بەهێزترین یاریەکانی کۆمپانیایGameLoftـە و لە زۆرترین داگیراوەکانی کۆگاکانە، بەستەرەکانی داگرتنی یاریەکە:
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



