پێگەی "Fstopper"ی تایبەت بە وێنەگرە هەرە بەناوبانگەکانی جیهان، بەراوردێکی لە نێوان کامێرای ئایفۆنە تازەکەی ئەپڵ و یەکێک لە باشترین کامێراکانی نیکۆن-ی بڵاوکردەوە.

لی مۆریس، یەکێک لە بەناوبانگترین وێنەگرانی جیهان بەراوردێکی گرنگی لە نێوان کامێرای (Nikon D750 DSLR) و کامێرای ئایفۆنە تازەکەی کۆمپانیای ئەپڵدا ئەنجامداوە و بە پشتبەستن بە چەند پێوەرێکی گشتی دەردەکەوێت، کە کامێراکەی ئەپڵ لە چەند لایەنێکەوە سەرکەوتنی بەسەر کامێراکەی نیکۆندا بەدەستهێناوە، ئەمە لە کاتێکدا، کە کەشێکی لەبار بڕەخسێنرێت و روناکیی تەواو هەبێت.

هەردوو ئامێرەکە، لە کەشێکی هاوشێوەدا چەند وێنەیەکیان پێگیرا و دواتر مۆریس لە رووی کوالتی و ڕەنگ و روونیی وێنەکانەوە بەراوردێکی زانستیی کردن.

لە ئەنجامدا مۆریس ئاماژەیکردووە بەوەی، کە کامێرای ئایفۆن 6 ئێس لە چەندین رووەوە، باشترە لە کامێرا گرانبەهاکەی نیکۆن، لە کاتێکدا کە نرخەکەی دەگاتە سێ بۆ چوار هەزار دۆلاری ئەمریکی.

ناوبراو روونکردنەوەی زیاتر لەبارەی کامێرای ئایفۆنەکەی ئەپڵەوە دەدات و دەڵێت : " هەرچەندە کە کامێرای ئایفۆن 6 ئێس بە مۆبایلێکی هۆشمەندەوە جێگیرکراوە، بەڵام ئەگەر رووناکی و کەشێکی لەبار دروستبکرێت، کامێرای ئایفۆنەکە بەبەراورد لەگەڵ کامێرای (Nikon D750 DSLR) خاوەنی روونییەکی زۆرە لەکاتی وێنەگرتندا، ڕەنگەکان بە شێوەیەکی ناوازە دەنەخشێنێت، ئەمە بێجگە لەوەی کە گرنگییەکی زۆر بە وردەکارییەکان دەدات و خاوەنی کوالتییەکی بەرزە".
بوهه‌ركیشه‌یك سه‌ردانی ئه‌م ئه‌كاونته‌ بكه‌

به‌هیوای سوود



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...