بەرنامەی ڤايبەر، لە رێگەی ناردنی نامەی ئاگادارکردنەوەوە بۆ بەکارهێنەرانی،
 خزمەتگوزارييەکی نوێی راگەياند بە کۆمەڵێک زانيارييەوە.

وەک ئاشکرايە ڤايبەر بەرنامەيەکە کە بەکارهێنەر دەتوانێت پەيوەندی دەنگ و ڤيديۆ و نووسينی 
لە رێگەيەوە ئەنجام بدات بەبێ بەرانبەر، بۆ زۆرێک لە سيستمە جياوازەکانيش کارايە و بەردەستە.


نامە ئاگادارکردنەوەکەی ڤايبەر

خزمەتگوزارييە نوێيەکەش بريتييە لە ئەنجامدانی پەيوەندی لە رێگەی بەدەستهێنانی
 ئۆفەرەکانی ڤايبەرەوە، واتە لەکاتی نەبوونی هێڵی ئينتەرنێتيشدا پەيوەندييەکانت نەپچڕێنيت
 و بە نرخێکی کەمتر لە کۆمپانيا دابينەکەرەکان بەردەوام بيت لە بەکارهێنانی ڤايبەر.

هەرچەندە لەماوەی رابردوو ئەم جۆرە خزمەتگوزارييە لە ڤايبەردا هەبووە
 بەڵام لە ئێستادا بەشێواز و جۆرێکی ديکە پێشکەشی بەکارهێنەرانی کراوەتەوە.

ئەو بەکارهێنەرەی دەيەوێت لەو خزمەتگوزارييە سوودمەند بێت دەبێت لە رێگەی 
کارتە جيهانييەکانەوە مانگانە پارە بداتە ڤايبەر ئەو کات بێ کێشە بەردەوام لە پەيوەنديدا دەبێت.




"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...