twana sabah muhammad

ئەپڵ بەنیازە ئایفۆن ٧ بکاتە باشترین مۆدێلی خۆی و بەکارھێنەران کەمتر ماندوو دەبن بەدەست بارگاویکردنەوەیە.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان سەرچاوە چینییەکان ئاشکرایان کردووە کە ئەپڵی ئەمەریکی بەنیازە پاتریی و بارگاویکەرەوەکەی بەشێوەیەک درووست بکات ئایفۆن ٧ زۆر خێراتر لە مۆدێلەکانی پێشوو بارگاوی بکرێتەوە، ھەروەھا پاتری ئایفۆن ٧ نزیک دەبێتەوە لەوەی گالاکسی ئێس ٧ ئێج لەخێرایی بارگاویکردنەوەدا.

ھاوکات پاتری ئایفۆن ٧ خاوەنی پاترییەکی گەورەتر دەبێت بەراورد بەوانی پێشوو و بڕێکی زیاتری کارەبا دەبەخشێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت خێراتر بارگاوی بکەیتەوە و پێویستە ناکات ماوەیەکی زۆر دابنیشیت تا ئایفۆنەکەت دادەگیرسێتەوە لەدوای ئەوەی لەبێ بارگەییدا کوژاوەتەوە، ھەروەھا ئایفۆن ٧ لە ٧ی مانگی داھاتوودا نمایش دەکرێت و ھەمووان بەتامەزرۆییەوە چاوەڕوانن.


مالبه‌ری زانیاری



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...