twana sabah muhammad
لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر خەڵک فەیسبووک بەکاردەھێنن بەڵام ئەو تام و چێژەی پێشوو نابەخشێت بە بەکارھێنەران و ھەربۆیە ئێستا لەڕێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە ئەو تام و چێژەی جارانی بۆ دەگەڕێنرێتەوە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای فەیسبووک بڕیاریداوە ئەپلیکەیشنێک بەناوی (Lifestage) کارا بکات و لەئێستادا لە ئەمەریکا و لە سیستەمی ئای ئۆ ئێسدا بەردەستە و بۆ کەسانی خوار تەمەن ٢١ ساڵ دەبێت، ئەپلیکەیشنەکە زۆر جیاوازە لە فەیسبووکی ئێستا و بەکارھێنەران دەتوانن گرتەڤیدیۆی زۆر جوان دابنێن و کەمێکیش لە سناپچات دەچێت.
ھاوکات مارک زوکەربێرگ دەیەوێت لەڕێگەی ئەو ئەپلیکەیشنەوە وابکات بەکارھێنەران زیاتر لەسەر تۆڕەکە بمێننەوە و بۆ چوونە ناو ئەو تۆڕە تەنھا پێویستت بە ئەکاونتی فەیسبووک ھەیە، ھەروەھا ئێستا لەژێر تاقیکردنەوەدایە و لەماوەیەکی کەمدا لە سەرانسەری جیھان کارا دەکرێت.
بهسوباسهوه وهركیراوه
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



