ئیدوارد سنۆدن كارمه‌ندی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا
ئاشكرایكرد، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی جیهان ده‌توانن كۆنترۆڵی مۆبایله زیره‌كه‌كان بكه‌ن ته‌نانه‌ت له‌كاتی كوژانه‌وه‌شیدا.
ئیدوارد سنۆدن كارمه‌ندی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا،
كه به ئاشكراكردنی دۆسێ نهێنییه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه له‌دوای
هه‌ڵاتنی بۆ روسیا ناوبانگێكی تایبه‌تی په‌یدا كردووه رایگه‌یاند،
ده‌زگا هه‌وڵگرییه‌كانی جیهان ده‌توانن له‌ڕێی ره‌وانه‌كردنی نامه
كه كۆدێكی تایبه‌تی له‌سه‌ره بچنه ناو مۆبایله زیره‌كه‌كانی جۆری بلاك بێری و ئه‌ندرۆید و ئایفۆن.
سندۆن له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی ئه‌وه‌شی
روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌و نامه‌یه بگاته هه‌ر مۆبایلێك ده‌توانێت
مۆبایله‌كه كۆنترۆڵ بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كوژابێتیشه‌وه و له‌ڕێیه‌وه چاودێری به‌كارهێنه‌ری مۆبایله‌كه ده‌كه‌ن.
سنۆدن له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، جگه له‌چاودێریكردنی مۆبایله زیره‌كه‌كان، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و ده‌زگایانه ده‌توانن له‌ڕێی به‌رنامه‌ی پریزمه‌وه زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت وه‌ك گوگل و مایكرۆسۆفت و فه‌یسبووك كۆبكه‌نه‌وه و سه‌رجه‌م تۆماره ده‌نگی و ڤیدیۆییه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنێـت.
له‌كاتی بلاو كردنه‌وه‌ی بابته‌كانمان ئامزه به‌سه‌رجاوه‌ی بكه‌ن
ئاماده‌كردن:توانا صباح محمد
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""



