کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی لەنوێترین ئەپدەیتی سیستەمەکەیدا
 چەندین گۆڕانکاری گرنگی کردووە و پێویستە تەواوی بەکارھێنەرانی ئەپڵ و بەتایبەت ئایفۆن دایبەزێنن.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ئەپڵ ئەپدەیتێکی
 نوێی سیستەمی ئای ئۆ ئێسی کاراکردووە و ئەویش (ئای ئۆ ئێس ٩.٣.٤)ە،
 ئەپڵ گۆڕانکاری گرنگی لە سیستەمی ئاسایشی ئەلیکترۆنی 
سیستەمەکەیدا کردووە و بەکارھێنەران زیاتر پارێزراو دەبن
 رێگری دەکرێت لە ھەر ھەوڵێکی ھاکەران کە بیانەوێت بێنە ناو ئایفۆنەکەتەوە.

ھاوکات قەبارەی ئەپدەیتە نوێیەکە تەنھا ٢٧ مێگابایتە و
 ئەوەش زۆر کەمە و بەماوەیەکی کەم دادەبەزێت، ھەروەھا ئەپڵ 
ھۆشداری داوەتە ھەموو بەکارھێنەرانی ئایفۆن
و ئایپاد کە بەزووترین کات ئەپدەیتەکە دابەزێنن.
ئاماده‌ كردن:توانا صباح محمد



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...