twana sabah muhammad
زۆرکات دەتەوێت ئەپلیکەیشنێک دابەزێنیت، بەڵام زۆر خاو دادەبەزێت و ئەوەش بێزارت دەکات و ھەندێک جار دەیوەستێنیت.
خاوبوونەوەی دابەزینی ئەپلیکەیشن لە ئاپ ستۆردا بێزارکەرە و ھۆکارەکانی بریتین لەمانە:
-ئەو ھێڵەی بەکاریدەھێنیت باش نییە و لەبەر کەمی خێراییەکەی خاو دەبێتەوە.
-ھەندێک جار راوتەری ئینتەرنێتەکەت شەپۆلی کەمتر دەنێرێت و ئەوەش وادەکات خاو ببێتەوە.
-ھەندێک جار ئەپلیکەیشنەکە خۆی بەوشێوەیەیە و بەخاویی دادەبەزێت، ھەروەھا دەشێت سێرڤەری ئەپڵ لۆدێکی زۆری لەسەر بێت و ئەوەش ھۆکار بێت.
بۆ چارەسەریش ئەم کارانە جێبەجێ بکە:
-بچۆرە سەر ماڵپەڕی ئەپڵ و بزانە ئەگەر کێشەیەک ھەبێت لە ئاپ ستۆردا ئەوا پیشان دەدات.
-دەتوانیت ئای کڵاودەکەت دابخەیتەوە و دواتر بیکەیتەوە و وشە نھێنییەکە لێبدەیت.
-ئەپلیکەیشنێکی تر تاقیبکەرەوە و ئەگەر خاو نەبوو ئەوا کێشە لە ئەپلیکەیشنەکەدایە.
-راوتەری ئینتەرنێتەکەت چاک بکە و دەتوانیت بۆماوەیەک بیکوژێنیتەوە و دواتر دایبگیرسێنیتەوە و ئەوەش وادەکات بەباشی شەپۆلەکان بنێرێت.
-دەتوانیت کار لە دی ئێن ئێسی راوتەرەکەتدا بکەیت و چاکی بکەیت و بۆئەوەش پێویستە خۆت فێربکەیت چۆن دی ئێن ئێسێکی تر ھەڵبژێریت.
مالپهری زانیاری
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



