کۆمپانیای فەیسبووک لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاماژەدەکات بە هەبوونی کێشەیەکی تەکنیکی، لە نوێترین ڤیَرژنی پرۆگرامەکەیدا لەسەر سیستەمی iOS و بەڵینی چاککردنی ئەو هەڵەیە بە بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ دەدات.
بەشێکی زۆری بەکارهێنەرانی فەیسبووک لەسەر سیستەمی iOS (کە بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەگرێتەوە)، ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر نوێترین ڤێرژنی پرۆگرامی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە دەربڕی و رایانگەیاند، کە بەکارهێنانی فەیسبووک لەسەر ئامێرەکانیان، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی شەحنی ئەو ئامێرانە بەشێوەیەکی زۆر خێرا.
بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ ئاماژە دەکەن بەوەی، کە ئەگەر نوێترین ڤیَرژنی پرۆگرامی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەسەر ئامێرەکانیان بکەنەوە و بەکاریشی نەهێنن، واتە لە باکگراوندی پرۆگرامەکانیاندا بیهێڵنەوە و بە تەواوی داینەخەن، ئەوا هێشتا بە رێژەی ٪15 شەحنی ئامێرەکانیان دادەبەزێنێت و ئەم رێژەیە بە بەراورد لەگەڵ پرۆگرامەکانی دیکەدا ریژەیەکی زۆر بەرزە.
سەرەڕای ئەم کێشەیە، بەشێکی تر لە بەکارهێنەران باس لە هەڵەی دیکەی تەکنیکی ناو بەرنامەکە دەکەن، بەڵام تاکو ئێستا بە فەرمی فەیسبووک وەڵامی ئەم رەخنانەی نەداوەتەوە، بەڵام دانی بەوەدا ناوە، کە نوێترین وەشانی پرۆگرامەکەی لە سەر سیستەمی iOS بە رێژەیەکی بەرچاو شەحنی ئامێرەکان بەکاردەهێنێت و هەوڵدەدەن بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر بکەن.
نوێترین ڤێرژنی پرۆگرامی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە سیستەمی iOS دا پشتیوانیی تایبەتمەندیی لەمسی 3D و چەندین تایبەتمەندیی دیکە دەکات، کە لە ئامێرەکانی ئایفۆن 6 ئێس و ئایفۆن 6 ئێس پڵەسدا پێشکەش بە بەکارهێنەران کراون.
admin:twana sabah muhammd
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



