گروپێکی روسی توانی دزە بکاتە ناو بنکەی زانياری کۆمپانيای ياهووەوە و دەست بەسەر ٢٠٠ مليۆن ئی مەيڵی بەکارهێنەرانی ئەو کۆمپانيايەدا بگرێت.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش لە کاتێکدابوو، ئەو گروپە روسييە لە بازاڕی رەشدا لە ناو تۆڕی ئينتەرنێت ئەو ٢٠٠ مليۆن ئی مەيڵەيان دانا بۆ فڕۆشتن، کە نرخی يەک ئی مەيڵ بە ١.٨ دۆلار ياخود سێ بتکۆين داندرابوو.



لەلايەن خۆشيانەوە کۆمپانيای ياهو راگەياندراوێکيان لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوەو رايانگەياند " ئێمە هەواڵی لەوجۆرە بە جدی وەردەگرين و تيمی پاراستنمان کاردەکەن تا راستی و دروستی بابەتەکە دياری بکەن، هەميشە بەکارهێنەرانمان هان داوە وشەی نهێنی بەهێز بەکاربهێنن يان وشەی نهێنی جياواز بۆ پلاتفۆڕمی جياواز بەکاربهێنن."

ئەم بەياننامەيەش ترسی لەلای بەکارهێنەرانی ئەو کۆمپانيايەدا دروستکردووە، لە ئەگەری ساغبوونەوەی دا پێدەچێت بەکارهێنەرانی ياهو بەڕێژەيەکی بەرچاو دابەزێت.

جێگەی بيرهێنانەوەيە لە ساڵی ٢٠١٢ گروپێکی ديکە دەستی بەسەر ٤٥٠ هەزار ئی مەيڵی ياهودا گرت بەڵام دواتر ئەو کۆمپانيايە رەتیکردەوە شتی لەوجۆرە بوونی هەبووبێت.

خەندان – سەربەست نەجمەدين



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...