تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەر، لە پاش سەرلەنوێ دروستکردنەوەی ئاپەکەيان 
بۆ سيستمەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس، لە ئێستادا سەرقاڵی زيادکردنی تايبەتمەندييەکی ديکەن.

لە تويتەر ئەگەر بەکارهێنەرێک بيەوێت نامە بۆ کەسێکی ديکە بنێرێت دەبێت لە 
بەشی نامەی خۆيەوە ناوی ئەو کەسە بنووسێت و دواتر پەيامەکەی بۆ بنێرێت 
ئەگەر لەلاشی فۆڵۆو نەبێت ئەوە کەمێک قورسە نامەی بۆ بنێرێت.

بەڵام بەپێی ئەم تايبەتمەندييە نوێيەيان، بەشی "نامە" بۆ هەموو هەژمارێکی
 توڕەکەيان کارادەبێت، واتە هەر بەکارهێنەرێک ويستی نامە بۆ بەرانبەرەکەی
 بنێرێت دەتوانێت بچێتە سەر هەژماری ئەو کەسە و کليک لەسەر بەشی نامەکەی
 بکات، ئەمەش لە بنەڕەتدا وەک فەيسبوک وايە.

هاوکات ئەو هەژمارە دەسەڵاتی ئەوەشی هەيە کاتی وەڵام دانەوەش بۆ بەشی 
نامەکان بنووسێت کە ئەمەيان زياتر بۆ کۆمپانيا و شوێنە گشتييەکان دەبێت.




"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...