کۆمپانيای فەيسبوک بەردەوامە لە رکابەريکردنی سناپچات، ئەمجارەيان بەرنامەيەکی هاوشێوەی سناپی خستە بەردەست هەرزەکاران.

وەک ئاشکرايە سناپچات بەرنامەيەکە کە بەکارهێنەر لە رێگەيەوە وێنە و ڤيديۆکانی بەشێوەيەکی سەرنجڕاکێش بڵاودەکاتەوەو دوای تێپەڕبوونی ٢٤ کاتژمێريش خۆکارانە رەشدەکرێتەوە.

پاش سەرنەکەوتنی فەيسبوک لە بەرانبەر کڕينەوەی سناپچاتدا چەندين کاری ئەنجام دا لەوانە زيادکردنی تايبەتمەندييەکانی سناپچات بوو بۆ ئينستاگرام و فەيسبوک، بەڵام لە ئێستادا بەرنامەيەکی هاوشێوەی ئەو ئاپە بەرهەمهێنا.


لايف ستەيج (LifeStage)، ناوی ئەو بەرنامەيەيە کە فەيسبوک لەم دواييانەدا خستوويەتييە بەردەست بەکارهێنەران، بيرۆکەی بەرنامەکەش بەمجۆرەيە، لەوکاتەی بەکارهێنەرێک خۆی تۆمار دەکات دەتوانێت بچێتە ئەو قوتابخانەيەی کە خۆی مەبەستيەتی، هەر پۆلێکيش لە ٢٠ خوێندکار زياتر ناگرێت.

زياتر ئەم بەرنامەيە بۆ خوێندکاران و هەرزەکاران گونجاوە، بۆ سەرو ٢١ ساڵ نابێت و بەرنامەکە لەکاتی خۆ تۆمار کردندا رێگە نادات سەرو ئەو تەمەنە خۆی تۆمار بکات و بچێتە ژوور.

لە ئێستادا لايف ستەيج تەنيا بۆ سيستمی ئای ئۆ ئێس بەردەستە و دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتن بۆ ئەندرۆيديش بەردەست دەبێت و دەخرێتە بازاڕە ئەليکترۆنييەکانەوە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...