twana sabah muhammad
کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری جۆرێکی نوێی گالاکسی نۆت ٧ی بەرھەمھێناوە، بەڵام پێناچێت زۆربەی بەکارھێنەرانی سامسۆنگ بتوانن دەستیان بکەوێت.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان سامسۆنگی کۆری جۆرێکی باوەڕپێنەکراوی گالاکسی نۆت ٧ی درووستکردووە و ئەوەش خاوەنی میمۆرییەکی ١٢٨ گێگابایتە و رامەکەی ٦ گێگابایتە و بەوھۆیەوە مۆبایلەکە زۆر خێرا دەبێت و توانایەکی زۆری دەبێت بۆ ھەڵگرتنی زانیاری، بەڵام ئەو جۆرە نۆتە تەنھا بۆ وڵاتی چین دەبێت و ھیچ کەسێکی تر بێجگە لە چینییەکان ناتوانن ئەو مۆبایلە بکڕن.
ھاوکات ئەوەی لە نمایشەکەی سامسۆنگدا ئاشکراکرا ئەوە بوو کە تەنھا جۆری ٦٤ گێگابایتی بەردەست دەبێت و رامێکی ٤ گێگای دەبێت، بەڵام ئەم جۆرەیان دوو ئەوەندەیە و ھەمووانی سەرسام کردووە و چینییەکان دەبێت زۆر بەبەخت بن.
بهسوباسهوه وهركیراوه
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""



