هەمووان لە چاوەڕوانی کۆنگرەی داهاتووی کۆمپانيای ئەپڵدان کە وابڕيارە لە ناوەڕاستی مانگی ئەيلول ببەسترێت و ئايفۆنێکی نوێ پێشان بۆ هەوادارانيان بدرێت.
هەرچەندە تاڕادەيەک ناوی بەرهەمەکە و تايبەتمەندييەکانی ئايفۆنە نوێيەکە بەديارکەوتووە، بەڵام دوو بۆچوون هەيە کە يەکێکيان دەڵێت تەواوکەری ئايفۆن شەش دەبێت، ئەوی ديکەيان دەڵێت ئايفۆن حەوت دەبێت.
نمونەيەک لە کارەکە.
بەپێی دەنگۆکان کە دوورو نزيک لە سەرچاوەکانی ئەپڵەوە وەرگيراوە، ئايفۆنی حەوت زۆر جياواز دەبێت هەم لە رووی تايبەتمەندييەوە هەم لە رووی شێواز و قەبارەشەوە، ئەگەر مانگی ئەيلول بڵاوبکرێتەوە ياخود ساڵی ٢٠١٧، وەک لە وێنەکەدا ديارە شوێنی دوگمەی سەرەتا گۆڕاوە.
واتە باس لەوە دەکرێت لە ئايفۆن حەوت دوگمەی سەرەتا (Home)ی نامێنێت لەو شوێنەی ئێستای، بەڵکو دەخرێتە سەر شاشەکە، ئەمەش تاڕادەيەک جياواز لەوانی ديکە دەبێت، بۆيە هەوادارانيان لە چاوەڕوانی هەواڵی فەرميدان و دەڵێن ئاخۆ مانگی ئەيلول ئايفۆن حەوت رادەگەيەنرێت ياخود ئايفۆنێکە کە دەبێتە تەواکەری ئايفۆن شەش بەناوی (iphone 6se).
دەوترێت ئايفۆن حەوت بەمجۆرە دەبێت.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""




