
لە نوێترين نوێکردنەوەيدا، بەرنامەی سناپچات تايبەتمەندييەکی گرنگی بۆ زيادکراوە کە بەکارهێنەر دەتوانێت بە وێنەی ناو مۆبايلەکەی سناپ لەگەڵ هاوڕێيانی دا بکات.
لەماوەی رابردوو بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامەيە رەخنەی ئەوەيان لە سناپچات دەگرت کە ناتوانن بەو وێنانەی لەناو مۆبايلەکانياندا بوونی هەيە سناپ بکەن، بەڵام لە کۆتايدا ئەو تايبەتمەندييە زيادکراو لە رێگەی بەشی "Memories"ەوە بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو کارە بکات.

چۆنيەتی بەکارهێنانی ئەو بەشەش بەمجۆرەيە کاتێک بەکارهێنەر بيەوێت وێنە گيراوەکانی ناو مۆبايلەکەی سناپ پێ بکات دەبێت بيگوازێتەوە بەشی "Memories" لە سناپچات، کە ئەو بەشەش کۆدی لەسەرەو تەنيا ئەو کەسە دەتوانێت بيبينێت کە ئەو کۆدەی لەلايە، هەم لەکاتی گرتنی وێنەشدا دەتوانێت لەوبەشەدا هەڵيگرێت، ئەمە بێجگە لەوەی بۆ ڤيديۆش بەهەمان شێوەيەيە.
سناپچات بەرنامەيەکە بەکارهێنەرانی دەتوانن لە رێگەی نامەی وێنەو ڤيديۆييەوە پەيوەندی بە يەکترەوە بکەن، ئەم بەرنامەيە لە ئەيلولی ٢٠١١ لەلايەن دوو کەسەوە دروستکرا و لە ٢٠١٥ گەيشتە لوتکە، بەجۆرێک رۆژانە دوو بليۆن وێنە و ڤيديۆی تيادا بەرزدەکرێتەوە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""