سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت، خۆشحاڵم بەوەی کە خوای بەتوانا دەرفەتی دام کە بێمە خزمەتتان و بتوانم بابەتێک دەربارەی چۆنییەتی گەڕاندنەوەی وشەی نهێنی ئەپی Notes لە سیستەمی iOS دا‎ ئامادەبکەم.
شایەنی باسە، کۆمپانیای ئەپڵ لە وەشانی ٩.٣ی iOS دا دانانی ووشەی نهێنی بۆ بەشی تێبینیەکان زیاد کرد، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت ئەو تێبینیانەی کە تاکە کەسین و تەنها پەیوەندیان بەخۆتەوە هەیە یاخود ئەو تێبینیانەی ناتەوێت کەسی تر بیان بینێت و بیانزانێت بە بەکارهێنانی وشەی نهێنی تایبەت بەخۆت و جیاواز لە وشەی نهێنی بەشەکانی تری ئامێرەکەت دایان بخەیت و ڕێگری بکەیت لە وەی کە زانیاریەکانت ببینرێت لە لایەن کەسی دووەمەوە و کەی ویستت لێیبوو خۆت سەیری دەکەی.
هەنگاوەکانی چۆنیەتی گەراندنەوەی وشەی نهێنی
١- سەرەتا بڕۆ بەشی Settings


٢- دواتر بەشی Notes


٣- پاشان بەشی Password

٤- لێرەدا Reset Password هەڵبژێرە

٥- ئینجا لێرەدا داوای وشەی نهێنی Apple IDـیەکەت دەکات پێویستە بینوسی چونکە بەبێ ئەو ناتوانیت گەڕاندنەوەکەت ئەنجام بدەیت

٦- Reset Password دووبارە هەڵبژێرە

٧- لێرەدا دەتوانیت وشەیەکی نهێنی نوێ بنوسی

ئێستا دەتوانیت ئەو وشە نهێنییە بەکاربێنیت کە لەڕێگەی ئەم چەند هەنگاوەی سەرەوە گەڕاندتەوە و تێبینیە قوفڵدراوەکانتی پێ ببینیت. بەهیوای سەرکەوتن.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...