
یاری كۆڵ ئۆف دیوتی بلاك ئۆپس ٣ یه‌كێكه له یاریه خۆش و جه‌نگیه‌گانه ئه‌م به‌شه‌ی یاریه‌كه دوازده‌هه‌مین زنجیره‌ی به‌شه‌كانی یاری كۆڵ ئۆف دیوتیه و ته‌واوكه‌ری به‌شی دووه‌می یاریه‌كه‌یه كه بلاك ئۆپس ٢ـه كه له ساڵی ٢٠١٢ به فه‌رمی بڵاوكرایه‌وه، ئه‌م یاریه له ٢٠١٥/١١/٦ به فه‌رمی بۆ هه‌ریه‌ك له ئامێره‌كانی (Xbox360، Xbox one، PS3 ،PS4 ،PC) بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام یاریه‌كه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئامێری Xbox360 و PS3 جیاوازی هه‌یه به‌وه‌ی كه‌ته‌نها به ئۆنلاین ده‌توانیت Campaign یاخود قۆناغه‌كانی یاریه‌كه بكه‌یت.
چیرۆكی یاریه‌كه :
یاریه‌كه باس له ساڵی ٢٠٦٥ ده‌كات واته ٤٠ ساڵ دوای ڕووداوه‌كانی بلاك ئۆپس ٢، كاتێك جیهان ڕووبه‌ڕووی گۆڕانكاریی نوێ و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ده‌بێته‌وه كه تیایدا ڕۆبۆته‌كان هاوشانی مرۆڤه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن له یاریه‌كه‌دا تۆ ڕۆلی كه‌سێك ده‌بینیت به‌ناوی John tylor كه سه‌ربازێكی به توانایه، دوای ئه‌وه‌ی له كاتی ڕزگاركردنی چه‌ند دیلێك John tylor له لایه‌ن رۆبۆتێكه‌وه ده‌گێرێت و ڕۆبۆته‌كه ده‌ست و قاچێكی لێده‌كاته‌وه پاشان له ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه ده‌ست و قاچێكی بۆ داده‌نێن و ده‌بێت به نیوه مرۆڤ.
Capmaign (مه‌رحه‌له‌كان) :
مه‌رحه‌له‌كانی یاری بلاك ئۆپس ٣ ده‌توانرێت چوار كه‌س له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه قۆناغه‌كان ببڕن یاخود به‌ته‌نها ئه‌نجامی بدات وه پێش ده‌ست پێكردنی هه‌ر قۆناغێك یاریكه‌ر خۆی ده‌توانێت چه‌ك و جلوبه‌رگی خۆی ڕێك بخات وه سه‌باره‌ت به به‌هێزی و ئاسانی یاریه‌كه كه یاریكه‌ر ده‌توانێت هه‌ڵیبژێرێت جۆرێكی نوێ بۆ زیادكراوه به‌ناوی ” Realistic ‘‘ واته به‌شێوازی ڕاسته‌قینه كه یاریكه‌ر یه‌ك گوله‌ی پێبكه‌وێت ئه‌وا ده‌مرێت ئه‌مه‌ش یاریه‌كه وه‌كو ڕاستی لێده‌كات وه هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی قۆناغه‌كانت هه‌مووی ته‌واو كرد ئاوا به‌شێكی نوێت بۆ ده‌بێته‌وه به ناوی ” Nightmares ” كه كاتێك بته‌وێت سه‌ر له نوێ یاری بكه‌یته‌وه ئه‌وا هه‌رهه‌مان قۆناغه‌كان دووباره ده‌كه‌یته‌وه به‌ڵام له جیاتی دوژمن له‌گه‌ڵ زۆمبی شه‌ڕده‌كه‌یت.
بلاك ئۆپس ٣ له ١١ قۆناغ پێكهاتووه كه بریتین له:
١. Black Ops
٢. New World
٣. In Darkness
٤. Provocation
٥. Hypocenter
٦. Vengeance
٧. Rise and Fall
٨. Demon Within
٩. Sand Castle
١٠. Lotus Towers
١١. Life
Multiplayer (ئۆنڵاین، یاری كردنی سه‌رهێل) :
ئۆنڵاینی بلاك ئۆپس ٣ وه‌كو یاری Call Of Duty : Advanced Warfare وایه كه شتێك هه‌یه له دواوه‌ی یاریزان ده‌به‌سترێت كه پێیده‌ڵین ” BOOST ” كه وا له یاریزان ده‌كات بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك له هه‌وادا بمێنێته‌وه وه ١٢ چه‌ك كه له بلاك ئۆپس ٢ـدا هه‌بوون له بلاك ئۆپس ٣ـێدا هه‌ن وه سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌كانی ئۆنڵاین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانی له‌م نه‌خشانه یاری بكه‌یت :
١. Aquarium
٢. Breach
٣. Combine
٤. Evac
٥. Exodus
٦. Fringe
٧. Havoc
٨. Hunted
٩. Infection
١٠. Metro
١١. Redwood
١٢. Stronghold
١٣. NUK3TOWN
وه زۆر نه‌خشه‌ی تر كه له داهاتوودا زیاد ده‌كرێت…
Zombie (زۆمبی) :
وه‌كو هه‌ر دوو به‌شه‌كه‌ی تری بلاك ئۆپس كه زۆمبیان تێدا بوو له بلاك ئۆپس ٣ـێش زۆمبی هه‌یه كه ئه‌مجاره زۆر خۆشتره له دوو زۆمبیه‌كه‌ی تر زۆمبی ئه‌مجاره باس له‌چیرۆكێك ده‌كات به‌ناوی ” Shadows of Evil ” كه باس له گرووپێكی چوار كه‌سی به‌ناوه‌كانی Nero Blackstone) Jessica Rose, Jack Vincent, Floyd Campbell) ده‌كات كه شه‌ڕ له دژی زۆمبیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ڕزگاركردنی جیهان وه هه‌تا ئێستا یه‌ك نه‌خشه هه‌یه كه تێیدا یاری ده‌كه‌یت ئه‌ویش هه‌ر به‌ناوی ” Shadows of Evil ”ـه له داهاتوودا نه‌خشه‌ی زۆر زیاتر زیاد ده‌كرێت.
ئاماده‌كردنى : محمد قاسم -kitn

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""