كۆمپانیاى فه‌یسبووك له‌ ڕێگاى پڕۆژه‌ى ئینته‌رنێـت دۆت ئۆرگه‌وه‌ ، خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێتى خۆڕایى بۆ ٣٠ وولاتى جیهان دابین كردوه‌ .
كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تلیكۆمیش وه‌كو تاكه‌ وه‌كیلى كۆمپانیاى فه‌یسبووك ، ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ پێشكه‌شى هاوڵاتیانى عێراق ده‌كات .
له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا و  له‌ ڕێگاى ئه‌پڵیكه‌یشنى فه‌یسبووك لایت (facebook lite)ه‌وه‌ ده‌توانرا وێنه‌ و دیمه‌نه‌كانى فه‌یسبووك ببینیت ، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن كۆمپانیاى كۆره‌ك تلیكۆمه‌وه‌ وه‌ستێندرا .
دیاره‌ به‌كارهینه‌رانى ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ ، ته‌نها ده‌توانن له‌ ماسنجه‌ر و فه‌یسبووك به‌ بێ وێنه‌ سوودمه‌ند ببن ، به‌لام زۆر ڕێگا هه‌ن كه‌ ده‌توانیت  ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ بشكێنن وسوودمه‌ند بن له‌  بیبنینى وێنه‌كان .
بۆ وانه‌ى ئه‌مجاره‌مان یه‌كێك له‌ ڕێگاكانتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ به‌كارهێنه‌رانى كۆره‌ك تلیكۆم و زه‌ین ده‌توانن به‌ ئاسانترین شێوه‌ و به‌ چه‌ند هه‌نگاوێكى ساده‌ ئه‌وا به‌ ئاره‌زووى خۆتان وێنه‌ و ڤیدیۆ و هه‌ر ماڵپه‌رێك بتانه‌وێت بیكه‌نه‌وه‌ .
بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌وكاره‌ پێویستت به‌ ٢ ئه‌پلیكه‌یشن هه‌یه‌
یه‌كه‌م : ئاى زۆرن

دووه‌م : ئۆپیرا مینى


ئاماده‌كردنى : ڕاوێژ سه‌عید
سه‌رچاوه‌ : Tech Eye


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...