هه‌ندێک کات ئه‌گونجێت که پله‌ی ستۆره‌که‌مان کێشه‌ی تێبکه‌وێت که به جۆرێک له کاتی هه‌بوونی هێلی ئینه‌رنێتیشدا ئه‌نووسێت no connection وه پله‌ی ستۆره‌که‌مان نه‌کرێته‌وه وێنه‌یه‌ک له کێشه‌که‌ :
Google-Play-store-no-connection-error
ئه‌مرۆ به چه‌ند رێگایه‌ک باس له چاره‌سه‌رکردنی ده‌که‌ین
رێگای یه‌که‌م :
کاتی مۆبایله‌که‌ت چاک بکه رێکی بکه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و کاتژمێری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تێدا ئه‌ژیت
ئه‌ویش له رێگای رێکخستنی مۆبایله‌که‌ته‌وه‌ له به‌شی DATE & TIME ـدا سه‌حێک له Automatic date & time بده یاخود خۆت کاته‌که‌ چاک بکه
Screenshot_8
رێگای دووه‌م :
دوای کردنی رێگای یه‌که‌م چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وجا ئه‌م رێگایه‌ به‌کاربهێنه
ئه‌ویش پاکردنه‌وه‌ی عه‌مباره‌کانی زانیاریه‌کانی پله‌ی ستۆر
سه‌ره‌تا رێکخستنه‌کان بکه‌وه setting دواتر به‌شی APPS

دواتر بچۆ سه‌ر به‌شی ALL
له‌وێدا پله‌ی ستۆر بدۆزه‌وه دواتر به‌شی Clear Data و CLEAR CHACE دابگره
Screenshot_9
رێگای سێیه‌م :
گه‌ر به‌و دوو رێگای سه‌ره‌وه  چاک نه‌بوو ئه‌وجا ئه‌م رێگایه‌ تاقیبکه‌وه
ئه‌ویش گۆرینی DNS ئه‌و خه‌ته‌ی پێیوه‌ی په‌یوه‌ست بویت
سه‌ره‌تا SEETING بکه‌وه‌ دواتر WIFI دواتر ئه‌و هێڵه‌ی پێوه‌ی په‌یوه‌ست ده‌بیتب د‌ه‌ستی بۆ ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر دابنێ دواتر کۆمه‌لێک هه‌ڵبژاردنت نیشان ده‌دات هه‌ڵبژاردنی Modify هه‌ڵبژێره دواتر Show Advanced Settings
ئێسته وه‌ک ئه‌م وێنه‌ی لێبکه‌
Screenshot_10

  • DNS1  8.8.8.8
  • DNS2  8.8.4.4
    دواتر پله‌ی ستۆر بکه‌وه
    رێگای چواره‌م
    گه‌ر به‌و رێگایه‌نه‌ی پێشتر چاک نه‌بوو ئه‌وجا ئه‌م رێگایه‌ تااقیبکه‌وه
    گۆرینی هه‌ژماری پله‌ی ستۆره‌که‌ت یاخود دووباره داخڵبوونه‌وه‌ی
    دووباره Seeting بکه‌وه ئێسته بچۆ سه‌ر seeting دواتر Accounts دواتر Google
    له‌‌وێدا بیسره‌ و دواتر له رێگای پله‌ی ستۆره‌ به ئیمێل و تێپه‌ڕه وشه‌ داخڵی ببه‌وه یاخود دانه‌یه‌کی دروست بکه‌وه
    Screenshot_11
    رێگای پێنجه‌م :
    دووباره به‌و رێگاینه‌ی پێشتر چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وجا ئه‌م رێگایه‌ به‌کاربهێنه
    ئه‌ویش دووباره‌  رێکخستنه‌کان بکه‌وه setting دواتر به‌شی APPS له به‌شی All دا پله‌ی ستۆردا بکه‌وه و UNISTALLدابگره
    Screenshot_12
    رێگایشه‌ش‌ه‌م :
    ئه‌و جۆره VPN و جۆره‌کانی تر که بۆ به ئه‌مریکی کردنی پله‌ی ستۆر به‌کاریده‌هێنی بیسره‌و و جارێکی تر به‌کاریان مه‌هێنه‌وه
    رێگای حه‌وته‌م :
    گه‌ر به رێگاکانی پێشتر چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌م رێگایه‌ تاقیبکه‌وه
    ئه‌ویش له رێگه‌ی FILE MANAGER ـێکه‌وه که پشتگیری رۆتی بوێت بۆ نموونه وه‌ک ROOT FILE EXPLOER یاخود  ES FILE زۆری تریش بچۆ سه‌ر به‌شی ROOT مۆبایله‌که‌ت واته بنیچه‌ی فایله‌کانی مۆبایله‌که‌ت دواتر فایلی system بکه‌و دواتر etc دواتر فایلی HOSTS.TXT بس‌ره‌وه
    رێگای هه‌شته‌م :
    گه‌ر  به هیچ کام له‌و ٧ رێگای پێشتر باسمان کرد چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه داتاکانی ناو مۆبایله‌که‌ت بسره‌وه له رێگای
    seeting دواتر  Backup & reset دواتر Factory Data Reset دابگره
    Screenshot_13
    لــه‌ کۆتایدا گه‌ر به هیچ کام له‌وانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه وه‌شانی مۆبایله‌که‌ت به‌رزبکه‌وه
  • سه‌رچاوه‌ : Tech Eye


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...