بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین و ئەكاونتەكانمان زیاتر پارێزراو تۆكمەتر بێت بە سیكوریتی بەهێز و دوور بێت له‌ده‌ستى هاكه‌رزه‌كان، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى خواره‌وه جێبه‌جێ بكه:-

 1-سه‌ره‌تا بچۆ بۆ بەشی settings لە فەیسبووكەكەت ئینجا Account Settings.
2- دواتر بەشی security. هه‌ڵبژێره.
3-ئینجا كلیك لەسەر login approvals on بكه و خانەكەی چالاك بكە.
4- دوای ئەوە start setup داگرە.
5- پاشان له‌م هه‌نگاوه‌دا داوای ژمارى مۆبايلت لێ دەكات پێویستە ژمارەیەكی مۆبایل بنووسیت وا باشە ژمارەكەی خۆت بێت.
6-دوای ئەوەی ژمارەی مۆبایلت نووسی و confirmت كرد كۆدێك بۆ ژمارەكە دێت و كۆدەكە داخل دەكەیت و بەشی login approval چالاك دەبێت.
بەم شێوەیە تۆ بەهیچ شێوەیەك ترست لەسەر بردن و چوونە ژوورەوەی كەسی تر بۆ ناو فەیسبووكەكەت نامێنێ.

ئهم كردارانه سوودهكانى چييه:-
* یەكیك لەو سوودە گرنگانەی ئەمەیە كاتێك پاسۆردی فەیسبووكەكەت دەبردرێ یاخود هاك دەبیت كەسی بەرامبەر راستە پاسۆردەكەت دەزانێت، بەڵام گەر بیەوێت بێتە ناو ئەكاونتەكەت ناتوانێ و داوای كۆدێك دەكات كە بۆ ئەو ژمارەیە دەچێ كە تۆ داتناوە لە بەشی Login Approval.
* كاتێك كەسی بەرامبەر بییەوێت بچێتە ناو فەیسبووكەكەت لەكاتی داخل بوونی بۆ ناو ئەكاونتەكەت notifications بۆ تۆ دێت و ئاگادار دەكرێیەوە و دەڵێت كەسێك ویستوویەتی بێتە ناو ئەكاونتەكەت ئایا دەتەوێ پاسوۆردی ئەكاونتەكەت بگۆڕی یاخود رێی پێبدە بچێتە ژوورەوە.
* لە هەمان كاتدا كاتێك كەسێك بییەوێت بچیتە ناو فەیسبووكەكەت لای تۆ پێت دەڵێت كە لە چ شوێنەكە ئەو كەسەی ویستوویەتی بچێتە ناو فەیسبووكەكەت واتە location كەسی بەرامبەرت بۆ دیاری دەكات.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...