مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌ پێویستیی ژیان، به‌تایبه‌ت بۆ بازرگان و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ و ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌به‌ر پێویستیی كاره‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ په‌یوه‌ندیی له‌ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ڵگرتنی وێنه‌ و دۆكیومێنتی گرنگ.

ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ر هۆكارێك وشه‌ی تێپه‌ڕی ئایفۆنه‌كه‌ت بیرچووه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان، ئه‌وا چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ئاسانه‌ و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگره‌ به‌ر:

1- ئایفۆنه‌كه‌ت به‌ كێبڵ بكه‌ به‌ كۆمپیوته‌ر و بچۆره‌ ناو به‌رنامه‌ی iTunes و په‌نجه‌ بخه‌سه‌ر دوگمه‌ی home كه‌ شێوه‌ بازنه‌ییه‌ و ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی به‌شی خواره‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت





2- ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه‌ ئایفۆنه‌كه‌تی نه‌دۆزییه‌وه‌ و دووباره‌ داوای پاسۆردی لێكردی، به‌رده‌وام به‌ له‌ په‌نجه‌ دانان له‌سه‌ر دوگمه‌ی home و پاشان كلیك له‌و به‌شه‌ی ناو به‌رنامه‌ی iTunes بكه‌ كه‌ نووسراوه‌ Recovery mode.






3- ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی iTunes چووه‌ ناو مۆبایله‌كه‌ت، ئه‌وكاته‌ كلیكی Restore بكه‌.



4- پاشان له‌ناو به‌رنامه‌كه‌وه‌ بچوره‌ سه‌ر ئایفۆنه‌كه‌ی خۆت و كلیك له‌و زانیارییانه‌ بكه‌ كه‌ به‌رنامه‌كه‌ بۆی هه‌ڵگرتوویت و تایبه‌ته‌ به‌ مۆبایله‌كه‌ت.



5- دواتر ده‌توانیت دووباره‌ بچیته‌وه‌ ناو ئایفۆنه‌كه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای پاسۆرد و وشه‌ی تێپه‌ڕت لێ بكات.



سه‌رچاوه‌: وێستگه‌





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...