لێكۆڵینه‌وه پزیشكیه‌كان ئاگاداری ده‌ده‌ن له مه‌ترسی خراپ بوونی ته‌ندرووستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌هۆی به‌كارهێنانی تۆڕه كه‌مه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ نموونه فێیسبووك و تویته‌ر ، به‌وه‌ی كه‌ده‌بێته هۆی توش بوونی كه‌سه‌كه به قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوكێ و بێزاری زۆر . لێكۆڵینه‌وه‌كان له زانكۆی مۆنتریالی كه‌نه‌دی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌ناوبانگه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هۆڕمۆنی كۆرتیزۆرل درووست ده‌كات ، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر له 300 هاوڕێیان هه‌یه ڕێژه‌ی ئه‌م هۆڕمۆنه به‌رز ده‌بێته‌وه وكه‌سه‌كه توشی قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوكێی زیاتری ده‌كات . به‌هۆی بینینی هه‌واڵه جۆراو جۆره‌كانی ناو فێیسبوكی هاوڕێكان و نوسینی چه‌نده‌ها كۆمێنتی جۆراو جۆر ئه‌م كه‌سه توشی چه‌نده‌ها حاڵه‌تی ده‌رونی خراپ و نه‌رێنی ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جار هه‌واڵ و وێنه‌كان به دڵی ئه‌و نین . ………… سەرچاوە: rojana.net
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


