خاوەنی کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی ئاشکرای کرد، کە بۆ ئاسانکردنی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، دیزاینەکەی دەگۆڕن. ڕۆژی سێشەممە 1/5/2017، مارک زووکەربێرگ، خاوەنی کۆمپانیای فەیسبووک لە کۆنفرانسێکدا ئاشکرای کرد، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا دیزاینی ماسنجەری فەیسبووک دەگۆڕن، لەو دیزاینە نوێیەشدا ماسنجەر بە تەواوەتی بۆ بەکارھێنەرانی ئاسان دەکرێتەوە.
زووکەربێرگ ئاماژەی بەوەش کرد، کە جگە لە گۆڕینی دیزاینی ماسنجەری فەیسبووک، لە داھاتوویەکی نزیکدا چەند تایبەتمەندییەکی بەسوودیش بۆ ماسنجەر زیاد دەکرێت. پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک) خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...