تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تایبەتمەندییەکى نوێ زیاد دەکات بۆ زیاتر رەخساندنی بوارى یەکترناسین بۆ ئەو کەسانەى کە لە رێگەى تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە پەیوەندى سۆزداری دەبەستن.
ئەمڕۆ چوارشەممە کریس کۆکس سەرۆكی بەشی پەرەپێدانى بەرهەمەکان لە فەیسبووک لە "کۆنفڕانسی f8" بۆ گەشەپێدانی بەرنامەکان رایگەیاند کە پێگەکەیان تایبەتمەندییەکى نوێ زیاد دەکات بۆ زیاتر رەخساندنی بوارى یەکترناسین بۆ ئەو کەسانەى لە رێگەى تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە پەیوەندى سۆزداری دەبەستن.

بەکارهێنەرانى ئەم تایبەتمەندییە نوێیە کە "تایبەتمەندییەکى ئارەزوومەندانەیە" دەتوانن لە رێگەى فەیسبووکەکەى خۆیانەوە پڕۆفایلێکى جیاواز بەکار بهێنن بۆ ئەم مەبەستە.

لە پڕۆفایلە نوێیەکەدا تەنها ناوى یەکەمی بەکارهێنەرەکە و کات داوا دەکرێت و ئەم زانیارییانە لە پڕۆفایلە سەرەکییەکەی خۆى و لاى هاوڕێکانى بەدیار ناکەوێت.

لە تایبەتمەندییەکەدا جیاواز لە ماسێنجەرى راستەوخۆی فەیسبووک، ماسێنجەرێکى تایبەت دەخرێتە بەر دەستی بەکارهێنەرانی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە.

مارک زوکەربێرگ دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرى کۆمپانیای فەیسبووک، ئاماژەى بەوەدا کە ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەستنی پەیوەندی کورتخایەن نییە بەڵکو دەستەبەرکردنی پەیوەندى واتادار و درێژخایەنە.

زوکەربێرگ گوتیشی تایبەتمەندییە نوێیەکەى فەیسبووک جیاواز دەبێت لە سیستەمی تیندەر و سیستەمەکانی هاوشێوەى.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...