بەشێوەیەکی فەرمی و لە کۆنگرەی ساڵانەی (F8)دا مارک زوکەربێرگی خاوەن تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک چەند گۆڕانکارییەکی نوێی راگەياند.

یەکێک لەو گۆڕانکارییانەی ئەنجامی دەدەن و لە ئێستادا لە ژێر تاقیکردنەوەدایە ئەویش گۆڕینی شێوازی ئێستای مەسنجەرە لەسەر سیستمی ئای ئۆ ئێس واتە بۆ ئایفۆن و ئایپاد.

لە گرنگترین ئەو گۆڕانکارییانەی ئەنجام دراوە لەم مەسنجەرە نوێیە، بەرنامەکە زۆر سادە کراوە لە پێناو ئەوەی مۆبایلەکان خاو نەکاتەوەو دۆخی "جام"بوون نەمێنێت.

هەروەها تایبەتمەندی "دارک مۆد" دۆخی رەشی زیادکردووە کە بۆ شەوان يان ئەوکاتانەی رووناکی دەوروبەری بەکارهێنەر کەم دەبێتەوە دەتوانرێت باری مەسنجەر بخرێتە رەشیی.

هەروەها زۆر گرنگی دراوە بە پاراستنی زانیاریی بەکارهێنەران و پاراستنیان لە دزەپێکردن یاخود بردنی لەلايەن کەسانی نەناسراوەوە.













"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...