
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدين
زۆرن ئەو بەرنامانەی چ بە پارە بن یاخود خۆڕایی تایبەتن بە بواری فیلمە و زنجیرە سینەماییەکان و بۆ سیستمە جیاوازەکانی مۆبايل بەردەستخراون بۆ بەکارهێنەران.
يەکێک لەو بەرنامانەی تایبەتە بە سیستمی ئای ئۆ ئێس و بۆ ئایفۆن و ئایپاد دەبێت، ناوی The Movie DB .Net ـە، کە کۆمەڵێك تایبەتمەندی گرنگ لەخۆدەگرێت.
ئەم بەرنامەيە تایبەتە بە سەيرکردنی فیلمە جیهانییەکان و بە کوالێتی ئێچ دی فیلمەکان بەردەست دەخات.
لە ئێستادا ئەو بەرنامە بووەتە خۆڕایی بەشێوەيەکی کاتیی، چونکە خۆی بە نزیکەی دوو دۆلارە، وە بەکارهێنەرانی سیستمی ئای ئۆ ئێس دەتوانن لە رێگەی ئاپ ستۆرەوە دایبگرن.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""