ئەم ئەپلیکەیشنە کاری ئەوەیە لە کاتی یاریکردن بە مۆبایلەکەت چێژێکی زیاترت پێ ببەخشێت و لە کۆمەڵێک شتی بیزارکەر دورت بخاتەوە وەک ئاگانامەکان و تەلەفۆن یاخود لەو مۆبایلانەی کە شاشەی چەماوەیان ھەیە بتوانی edge touch lock بکەیت .

یانیش بەکارھێنانی hard press home button lock بۆ ئەوەی بەھۆی دەسبەرکەوتنە ھەلەکان بە دوگمەی مالەوە یاریەکەت دانەخرێتەوە وە لەو مۆبایلانەشدا کە رونمای بێکۆتایان ھەیە و لەکاتی کارکردن بە یاریەکان ناتوانێ رونماکە پربکاتەوە دەتوانی Full screen چالاک بکەیت.  

سەرەرای ھەموو ئەمانە چەن تایبەتمەندیەکی تێدایە وەکو screen recordی یاریەکان تاکو لە کاتی یاریەکاندا بتوانی گرتە ڤیدیۆی یاریەکە تۆمار بکەیت. 

ھەروەھا دەتوانی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە لە کاتی یاریکردندا جیاواز بێت وەک لە کاتی ئاسای بۆ نموونە دەتوانی لە کاتی بەکارھێنانی پرۆگرامە ئاساییەکان دۆخی پاراستنی پاتری چالاک بکەیت و رونماکەت لەسەر نزمترین کوالێتی بێت .
بەلام لەکاتی بەکار ‌ھێنانی یاریەکاندا مۆبایلەکەت بە شێوەی خوداکرانە دەچێتە سەر بەرزترین کوالێتی رونماو دۆخی پاراستنی پاتری ناچالاک بکەیت. 


کلیک بکە بۆ دابەزاندنی پڕۆگرامەکە :

چەند وێنەیەک لە پرۆگرامەکە:


Kurdzone


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...